سەردێڕ:

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک ١٩ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:12:19:10/10/2021

7320 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی روسی لە تەتارستان ١٩ کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی روسی لە زاری چاوگێکەوە بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەک لە جۆری إل-410 لە نزیک یەکێک لە شارەکانی تەتارستان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە ١٩ کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتی رووداوە کتوپڕەکان جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی سەرجەمی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە ٢٣ کەس بوون.













گەلەری