سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین

PM:01:03:19/07/2021

20808 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، نرخی بەنزین لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت.


 

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لە ناڤینی رۆژی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "نرخی بەنزین لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و دەمانەوێت نرخەکە جێگیر بکەین."

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانمان هەیە کە بەنزین بەنرخی هەرزان بۆ سەرجەم بەنزینخانەکانی تریش دابین بکەین.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆی دابەزینی نرخەکە ئەوەیە باجەی کە خرابووە سەر هاوردەکردنی بەنزین لادەبرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر بە میدیایەکی نزیک لەپارتی راگەیاند: "ئاگادار کراینەوە کە لە رۆژانی داھاتوو باج لەسەر بەنزین ھەڵدەگیرێت، ھەروەھا رێگاکان بۆ ھاوردەکردنی بەنزین کراوە دەبێت، ئەمەش وا دەکات نرخی بەنزین بە رێژەیەکی زۆر دابەزێت، چونکە ئەو کات بازرگانان دەتوانن بچن لە دەرەوە بەنزین بھێنن".
ئەوەشیخستەڕوو، "لە یەکەم ھەنگاوی حکەمەتی ھەرێم، ئێستا لە ٢٧ بەنزیخانەی ھەولێر نرخی بەنزین ٧٠ تا ١٠٠ دینار دابەزێندراوە، یەک لیتر بەنزین بە ٦٦٠ دینار دەفرۆشرێت".
هاوکات، ٢٥ رۆژە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەنزینی کوالێتی بەرزی ٥٠٠ دیناری دابەشدەکات و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە ئەمڕۆ لەپەیامێکدا داوایەکی خستووەتەڕوو بۆ کۆتایی ھێنان بەسەرانە سەندن و دەڵێت: "ئەگەر کەسی یەکەمی پارتی و یەکێتی دەڵێن وا نییە یاخود نەیانزانیوە، ئەوا ئێستا دەیزانن. فەرموون ئەو باج و سەرانەیە لابەرن، خۆ ئێستا بە حسابی ھەردولاتان دژی سەرانەسەندنن، ئەی پێمان ناڵێن ئەو کۆمپانیایانەی سەرسنورەکان ھی کێن کە پارە وەردەگرن؟ پاڵاوتگەکانی ناوخۆ ھی کێن؟ بەسە دزیکردن و سەرانەسەندن لە خەڵک، بەسە تا کەی؟".
لەکۆتایی پەیامەکەشیدا نوسیویەتی: " ئێمە ھیچمان نەکردبێت ئەوە نزیکی مانگێکە بەنزین بە ٥٠٠ دینار دابەش دەکەین، ئێمە بۆ دەتوانین، ئێوە بۆ ناتوانن؟ ئەگەر مەسەلە دزیکردن نەبێت لە خەڵک؟ ئەوە باسی ئاو دابەشکردنیش ناکەین لە ھەولێر کە ٣٠ ساڵە دەسەڵاتی جوت حیزب پێیان چارەسەر نەبووە".







گەلەری