سەردێڕ:

ئۆپۆزسیۆنى چیک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

AM:12:01:10/10/2021

2752 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی چیک بڵاویانکردەوە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا، دوو حزبی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و پارتی سەرۆکوەزیرانیان توشی شکست کرد.


ئاماژەیان بەوەشکردووە، پارتە پۆپۆلیستەکەی سەرۆکوەزیرانی کۆماری چیک، لە هەڵبژاردنەکەدا شکستی هێناوە ناتوانێت دووبارە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی دەزگای ئاماری چیک، دوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە و بەهاوبەشی دەتوانن حکومەت پێکبهێنن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٨ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتەدا بەڕێوەچوو، لە دوای ساڵی ١٩٨٩، ئەوە یەکەم جارە پارتی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتە تووشی شکست ببێت.

ئەندرێژ بابیس سەرۆکوەزیرانى چیک لە ماوەى پۆستەکەیدا چەند جارێک تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵى دارایی و خراپ بەکارهێنانى پۆستەکەى بۆ بەرژەوەندى کەسى.













گەلەری