سەردێڕ:

بەهۆی گەندەڵییەوە؛ راوێژکاری نەمسا دەستی لەکارکێشایەوە

PM:11:37:09/10/2021

3920 جار خوێندراوەتەوە

سباستیان کورز راوێژکاری نەمسا بەهۆی کەیسی گەندەڵی و فشارەکانی سەرییەوە، دەستی لەکارکێشایەوە و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی راسپارد شوێنەکەی بگرێتەوە.


سباستیان کورز تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی پارە و موڵکی دەوڵەت لەساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ لەپێناو یەکلاکردنەوەی ئامارەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەو سەردەمەی نەمسا لەبەرژەوەندی حزبەکەی (OVP)، کە لەرێگای وەزیری دارایی ئەوکاتی حکومەتەکەیەوە ئەنجامدراوە.

سباستیان لە تەمەنی ٣١ ساڵی و لە ئایاری ٢٠١٧دا، بوو بەسەرۆکی پارتی خەڵکی نەمسا OVPو ساڵی رابردووش، سەرکردایەتی سەرکەوتنی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەدا کرد.

لەبەرامبەریشدا، سباستیان کروز راوێژکاری نەمسا تەواوی تۆمەتەکان بە "بێ بنەما" ناو دەبات.

نوسینگەی لێکۆڵەرانی دادیی کاروباری ئابوری و گەندەڵی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، هەریەکە لە راوێژکاری نەمسا و نۆ کەسی دیکە، هاوتا لەگەڵ سێ گەورە رێکخراوی دیکە، بەتۆمەتی (گەندەڵی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، بەرتیلدان و چەند تۆمەتێکی دیکە) خرانە ژێر پرۆسەی لێکۆڵینەوەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، پۆلیسی ئەو وڵاتە بەمەبەستی گەڕان و پشکنین چووە نێو ماڵی هەریەکە لە راوێژکار، وەزیری دارایی و نوسینگەی گەورە راوێژکارەکانی تێوەگلاو بە گەندەڵییەوە.

نـ.غـ

هـ.ئـ













گەلەری