سەردێڕ:

سەرجەم کاسبکاران و شوێنە گشتییەکانی ئەم شارە ئاگاداردەکرێنەوە

PM:10:31:09/10/2021

41684 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی هەولێر کاسبکارانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە بەوەی سبەینێ سەرجەم شوێنە گشتییەکان بەهۆی هەڵبژاردنەوە دادەخرێن.


قائیمقامیەتی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، خاوەنی رێستورانت، چێشتخانە، خوارنگە، کافتریا، چایخانە میللی و گەشتیاریەکان و سەرجەم پیشەوەران دەکەنەوە، بەھۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی؛ بەیانی یەکشەممە سەرجەم ئەو شوێنانە دادەخرێن.

بڕیارە سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا بۆ یەکەمجارە نەتەوە یەکگرتووەکان چاودرێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات.

دوێنێ هەینی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەبەشداری یەک ملیۆن و ٧٥ ھەزار و ٧٢٧ کەس بەڕێوەچوو، لەو رێژەیەش١٢٠ ھەزار و ١٢٦ ئاوارە، هەروەها٦٧١ کەسیش لە زیندانەکانیش مافی دەنگدانیان هەبوو.

بڕیارە سبەینێ ١٠ی تشرینی یەکەم، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەبەشداری ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس دەستپێدەکات.

هـ.ئـ













گەلەری