سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم رۆژێک پشووی راگەیاند

PM:10:03:09/10/2021

15608 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی دەنگدان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا دووسبەی دووشەممە بکرێتە پشووی فەرمی.


راگەیاندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە، کە تەنها سبەی یەکشەممە کرابووە پشووی فەرمی.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەھۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندوقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا؛ رۆژی دووشەممە رێککەوتی ١١ی ئۆکتۆبەر، لە پاڵ رۆژی یەکشەممە ١٢ی ئۆکتۆبەر، بکاتە پشووی فەرمی."

کەمێک بەر لە ئێستاش وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری فەرمانبەر و مامۆستاکانیان وەک سەرپەرشتیار و تەکنیککار، هاوکارى ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن، دووشەممەش دەکرتە پشووی فەرمی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە فەرمانگەکانی دیکەی هەرێمدا تەنها سبەینێ یەکشەممە کراوەتە پشووی فەرمی و لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەشدا ٦ بۆ ١١ی ١٠ی ٢٠٢١ پشووی فەرمییە.

سبەینێ یەکشەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەمجارە کە نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.

هـ.ئـ








گەلەری