سەردێڕ:

کاتی دەستپێکردنی بارانبارین ئاشکراکرا

PM:09:54:09/10/2021

68044 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراقی بڵاویکردەوە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا پیشبینیدەکرێت وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە عێراق دەستپێبکات.


سادق عەتیە شارەزای بواری کەشناسی عێراقی بڵاویکردەوە، یەکەم نیشانەکانی وەرزی باران لە عێراق، پێشبینی دەکرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە و لەرۆژانەی سێشەممە و چوارشەممە دەستپێبکات.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهاتنی هەوایەکی سارد بۆسەر ئاسمانی عێراقدا، دەبێتە هۆی درووستکردنی هەور لە ئاسماندا و بەوەش پێشبینی دەکرێت، شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و موسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدین بگرێتەوە.

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە، سادق عەتیە ئەوەی خستەڕوو، پێشبینی دابەزین یان بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم هەفتەیەدا ناکرێت و بەڵکو، تا کۆتایی ئەم هەفەتەیش پلەکانی گەرما وەک خۆی دەمێنێتەوە.

رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، وەرزی پاییز لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دواتریش، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

نـ.غـ

هـ.ئـ













گەلەری