لەدیدارێکی رۆژنامەنوسیدا مستەفا کازمی رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی سێ‌جار ھەوڵی تیرۆرکردنم دراوە، ھیچ نیگەران نییم و ناشترسم".
لەدیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلحەدەس) مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، " سێ‌جار ھەوڵی تیرۆرکردنم دراوە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستەڕوو، بەڵام وتی، "ھیچ نیگەران نیم و ناشترسم".
مستەفا کازمی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دایناوە.
رۆژی شەممە، کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ٢٦ی تەمموز جۆ بایدن لە کۆشکى سپى پێشوازى لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات و باس لە گفتوگۆى ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق و بوارەکانی رۆشنبیری و تەندروستی و وزە و روبەڕوبوونەوەی دژ بە داعش‌یش دەکرێت.
حسێن عه‌لاوى راوێژكاری مستەفا کازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، "سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌مریكا زۆر گرنگه و به‌شێكه له چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی عێراقی - ئه‌مریكی به‌قۆناغێكى نوێوه ده‌بێت، دواى سێ گه‌ڕى سه‌ركه‌وتوو له‌دیالۆگى ستراتیژى كه بووه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه راوێژكاره‌كانى ئه‌مریكا له‌نێو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕى دژى داعش به هاوبه‌شى هه‌واڵگرى و پرۆگرامى ئاماده‌كردن و رێكخستن و مه‌شقپێكردنى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق دەبێت.