زانایان لەو باوەڕەدان پێش سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ساڵ لەسەر هەسارەی مەریخ ئاو هەبووە، ئەمەش ئەگەری بوونی ژیان لە رابردوودا لەسەر ئەو هەسارەیە بەهێزتر دەکات.
زانایان لەو باوەڕەدان، چاڵی گەورەی جزیرۆ لەسەر روی هەسارەی مەریخ، کە لە ئێستادا وشکە و ژیانی لەسەر نییە، پێش سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ساڵ پڕ بووە لە ئاو و ئەمەش ئەگەری بوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە لە رابردوودا بەهێزتر دەکات.
رۆژنامەی تێلیگراف
شیکاریی وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا وێنەی کەشتی پریسڤرەنسی سەر بە ناسای لەگەڵدایە،
دەریدەخات کە چاڵی جزیرۆ لە رابردوودا دەریاچەیەک بووە پانییەکەی ٣٤ کیلۆمەتر
دووجایە، پڕبووە لە ئاو و چەندین لافاو رووی تێکردووە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک
کە رۆژنامەی تایم بڵاویکردەوە و تیایدا ٣٩ توێژەر بەسەرۆکایەتی نیکۆلاس مانگۆڵد جیۆلۆجیناس
لە زانکۆی نانت لە فەرەنسا لە ئامادەکردنیدا بەشداربوون، قوڵایی چاڵی جزیرۆ دەگاتە
دوو هەزار و ٥٠٠ مەتر.
لە وێنەکاندا دەردەکەوێت،
چەند بەردێکی گەورە لە بنی چاڵەکەدان، کە بەهۆی شەپۆلی ئاوەکانەوە دەیان میل لە
دوورەوە بە ئاراستەی رووبارەکە بەرەو دەریاچەکە هاتوون و لافاو لەگەڵ خۆیدا رایماڵیوون.
توێژەران لەو
باوەڕەدان لە رابردوودا بارانی بەخوڕی زۆر باریبێت یان سەهۆڵبەندان توابنەوە، بەڵام
تائێستا دڵنیاییان لەبارەی هیچ شتێکەوە ئاشکرا نەکردووە.
زانایان لە ئێستادا
بەوپەڕی پەرۆشییەوە خوازیارن بتوانن خۆڵ و بەرد و لمی دەوروبەری چاڵەکە بهێننە سەرزەوی
و لەژێر تاقیکردنەوەدا بەدوای شوێنەواری ئاودا بگەڕێن چونکە ئەگەر هەیە بەرد و خۆڵ
و لمەکە شوێنەواری ئاوییان لەناوخۆیاندا پاراستبێت.
هەروەها، لەگەڵ
پێدانی وردەکاریی زیاتر لەبارەی هەسارەی سورەوە، نمونەکان دەتوانن لە رووی پێکهاتەی
جیۆلۆجیشەوە وردەکاری زانیاری نوێی گرنگ بەردەست بخەن.
ئەمە لە کاتێکدایە،
لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ کەشتی پریسڤرەنس لەسەر چاڵی جزیرۆ لەسەر مەریخ نیشتەوە، دوای ئەوەی
دوو کیلۆمەتر و ٦٠٠مەتر بەسەر بەرز و نزمییەکانی
سەر رووی مەریخی بڕی و بە ١٩ کامێرا دەیان هەزار وێنەی جۆراوجۆری گرت و رەوانەی سەر
زەوی کرد.
لە مانگی ئەیلولی
ئەمساڵیشدا، کەشتییەکە توانی لەیەکەم هەنگاویدا چەند بەردێک وەک نمونەی سەر مەریخ
هەڵبگرێتەوە و لەبەرگی بگرێت و بەشێوەیەکی تۆکمە بیپێچێتەوە تا لەگەڵ خۆی بیگێڕێتەوە
بۆ سەر زەوی.
کـ، ئـ
هـ.ئـ