سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "دەنگدەرانی نەوەی نوێ دڵنیابن سەریان بەرزدەکەینەوە و پشتیان بەر نادەین"، دەشڵێت، "سبەینێ رۆژێکی مێژووییە."
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "لە ٣٠ ساڵی رابردوودا یەکێتی و پارتی هێندەی ئەم دەنگدانی تایبەتە دەنگیان کەمی نەکردووە بەجۆرێک ١٢٦ هەزار دەنگیان کەمی کردووە"، دەشڵێت، "لە دەنگدانی تایبەتدا نەوەی نوێ دەنگەکانی سێ هێندە زیادیکردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە دەنگدانی تایبەت دەسەڵات
دەنگی کەمی کردووە سبەینێش توشی شۆک دەبن لە دەنگدانی گشتیدا"، دەشڵێت، "هێزە
ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا دەریانخست هێزی پارتی و یەکێتی نین."
سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ باسی لەوەشکردووە، "هەڵبژاردن هێندە
گرنگە بەرپرسان شار بە شار دەگەڕێن بۆ سواڵی دەنگ" و "دڵنیام خەڵک سبەینێ
سزای دەسەڵات دەدات."
وتووشییەتی، "سبەینێ نەوەی نوێ یەک ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنێت
پارتی و یەکێتی چۆن بە خۆیاندا ناچنەوە"، وتیشی، "پارتی و یەکێتی لە دەنگدانی
تایبەتدا سزادران ئینجا لە دەنگدانی گشتیی ئەبێ چییان بەسەربێت."
روونیشیکردووەتەوە، "حکومەت ٤ ساڵە رووی نەدەهات بێتە
ناو خەڵک کەچی ئێستا دێنە ناو بازاڕ و سواڵی دەنگ دەکەن"، دەشڵێت، "لە پەرلەمانتارەکانمان
درا کەچی ئازاتر بوون و سوربوون لە بەرگریکردن لە مافی خەڵک."
شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاندووە، "هۆشیاری خەڵکە کە سزای
پارتی و یەکێتی دەدەن لە هەڵبژاردندا و وڵاتە پێشکەوتووەکان بە سزادانی دەسەڵاتدارانی
گەندەڵ گەیشتوونەتە ئەو ئاستە."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "دەنگدەرانی نەوەی نوێ دڵنیابن
سەریان بەرزدەکەینەوە و پشتیان بەر نادەین"، دەشڵێت، "سیاسەت تەنها بۆ ئەوە
دەکەین ژیانی خەڵک خۆشبێت نەک بۆ شەڕ و دژایەتی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "نەوەی نوێ دەیەوێت لە قسە و
دروشم دەرچێت و هێزێک بێت فشار بکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە"، وتیشی، "خەڵک
سبەینێ بەڕێژەیەکی زۆر بەشداری دەنگدان دەکات و تۆڵە لە دەسەڵات دەکاتەوە."
شاسوار عەبدولواحید وتیشی، "پارتی ٧٥ ساڵە حزبە و سێ سەرۆکایەتی
بەدەستەوەیە کەچی لە بانگەشەدا بەس هەڵدەپەڕن"، دەشڵێت، "پارتی و یەکێتی
ئەو هەموو قسەیەیان بەیەک وت بەڵام دڵنیابن دوای هەڵبژاردن رێکدەکەون."
بڕیارە سبەینێ دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و جوڵانەوەی نەوەی
نوێ وەک هێزێکی کاریگەر لە کوردستان بەهۆی ئەو کارانەی لە ماوەی رابردوودا کردوویانە
و پاڵپشتی هاوڵاتییان بوون و چەندین هەڵوێستان هەبووە کە لای هاوڵاتییان پەسەند
بووە، ئەنجامی ئەوە دەچنەوە کە لە بەرەی گەلدا بوون و ژمارەی دەنگەکانیان زۆر زیاد
دەکات و وەک خۆیان دەڵێن، "موفاجەئە تۆماردەکەن."