سەردێڕ:

وێنە.. چین رادارێکی بەرهەمهێنا کە فڕۆکە نادیارەکانیش دەردەخات

PM:06:58:09/10/2021

4156 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوەندی توندبوونەوەی ململانێکانی نێوان چین و ئەمریکا، پەکین هەوڵەکانی خۆی بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو فڕۆکانەی کە چاوی راداڕەکان درکیان پێناکات خستەگەڕ و لەنوێترین بڵاوکراوەشیدا، درووستکردنی "رادارێکی نوێ"ی راگەیاند کە هەموو فڕۆکەیەک ئاشکرادەکات.


پێش چەند رۆژێک، لە پێشانگای نێودەوڵەتی "تشوهای" تایبەت بە فڕۆکەوانی، حکومەتی چین رایگەیاند، رادارە نوێیەکەی بە "دژی شاراوەیی" وەسفکرد، کە لە توانایدایە ئەو فڕۆکانەی توانی خۆشاردنەوەیان هەیە ئاشکرا بکات و بەگوێرەی حکومەتی چینیش، "ئەم هەنگاوە سود بە توانای روبەڕوبوونەوەی سوپای وڵاتەکەی دەگەیەنێت."

رۆژنامەی "ناشناڵ ئنترێست"ی ئەمریکیش کە تایبەتە بە پرسە نێودەوڵەتییەکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، رادارە چینییەکە ناوی "وای ئای سی-٨"ە و توانای روبەڕوبوونەوەی فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکییەکانی وەک ئێف ٣٥" و "ئێف ٢٢"ی هەیە، کە ئەو دوو فڕۆکەیە بەوەناسراون لەتوانایاندایە خۆیان لە رادار بشارنەوە.

هەوڵەکانی چین لەسەرەتاکانی ٢٠٢٠دا دەستیپێکردووە بەرهەمهێنانی ئامێری راداری تایبەت بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو فڕۆکانەی کە لە توانایاندایە خۆیان لە رادار بشارنەوە و بە "ستێلس" یان بە عەرەبی بە "شەبەح" ناسراون.

لەنوێترین پێشهاتیشدا، لەراگەیەندراوێکدا، ناوەندی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، "ژێردەریایی یو ئێس ئێس" لەمیانەی ئەنجامدانی مەشقی خولی خۆیدا لە دەریای باشوری چیندا بەر "تەنێکی نامۆ" کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتووەتەوە، ئەو ناوچەیەش بە قوڵایی ململانێکانی نێوان واشنتۆن و پەکین ناسراوە.

نـ.غـ

هـ.ئـ

No description available.












گەلەری