دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما روو لە بەرزبونەوە دەکات و لەگەڵ بەرزبونەوەی رێژەی خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەکدا.
دەستەی کەشناسی
عێراق راشیگەیاند، کەش و هەوای ئەمڕۆ دووشەممە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق
ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات و لە ٥٠ پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد، کەش
و هەوای رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەهەمان شێوە ساماڵ دەبێت، بەڵام هەتاوێکی زۆر
گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
کەشناسی عێراق دەشڵێت،
پلەکانی گەرما لە رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەکانی گەرما
تێیدا روو لە نزمبون دەکەن.
لە هەرێمی
کوردستان و بەشێکی زۆر لە وڵاتاندا لە ٢٠ی بۆ ٢٤ی مانگ جەژنی قوربانە، بەهۆی ئەوەی
لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمییە و بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێم سەردانی
شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن، سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش.