سەردێڕ:

مێردمنداڵێکی ١٦ ساڵ لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

PM:04:52:09/10/2021

6524 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی ١٦ ساڵ کە لە مارکێتێکدا کاریکردووە تەزوی کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.


عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (محەمەد شێرکۆ نەسروڵا) لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو."

ئەو دوکاندارەی کە مێردمنداڵەکە لە مارکێتەکەی کاری کردووە بە پۆلیسی وتووە، "لە کاتی پاککرنەوەی مارکێتەکە بە شیش، کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە."

عەلی جەمال ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و خاوەنی مارکێتەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤١١ بەندکراوە.













گەلەری