PM:03:26:09/10/2021
2560 جار خوێندراوەتەوە
شێخی ئەزهەر رایگەیاند، کاریگەری پەروەردەکردنی و گەورەبوونی لە ژینگەی شاری ئەقسەر و ئەو شێوازەی گرتوویەتییەبەر بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەزهەر و پابەندبوونی بە گفتوگۆی نێوان ئاینە ئاسمانییەکان، نهێنی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیکان.
ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەسەردانەکەی ئەمدواییەی بۆ رۆما و ئامادەبوونی لە لوتکەی ئاینەکان بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا و کۆمەڵێ بابەتی پەیوەست بە سەردەمی نوێ و مافەکانی ژنان لە ئیسلامدا کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا، شێخی ئەزهەر لەبارەی نهێنی بەهێزی پەیوەندییەکانی
لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ئاشکرا کردووە و دەڵێت، کاریگەری پەروەردەکردنی
و گەورەبوونی لە ژینگەی شاری ئەقسەر و ئەو شێوازەی گرتوویەتییەبەر بۆ سەرکردایەتیکردنی
ئەزهەر و پابەندبوونی بە گفتوگۆی نێوان ئاینە ئاسمانییەکان، نهێنی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانییەتی
لەگەڵ پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیکان.
لەماوەی رابردوودا، ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر، بە ئامانجی بەشداریکردن
لە لوتکەی ئاینەکان، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیکردنی لوتکەکە لەلایەن پاپا فرانسیس
پاپای ڤاتیکان و نوێنەرانی سەرجەم ئاینە ئاسمانی و زەمینیەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکاری
کەشوهەوا و مافەکانی ژنان و چەند تەوەرێکی دیکەی پەیوەست بە سەردەمی نوێ گەیشتە رۆمای
پایتەختی ئیتاڵیا.
کـ ، ئـ