سەردێڕ:

کۆشکی سپی تاوتوێی چەند بژاردەیەک تایبەت بە بتکۆین دەکات

PM:03:06:09/10/2021

2520 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسێکى هەواڵى روسیا بڵاوى کردەوە، کۆشکی سپی تاوتوێی چەند بژاردەیەک تایبەت بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگییەك بۆ بەکارهێنانی ئەو دراوانە.


بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى سپۆتنیکى روسى، کۆشکی سپی تاوتوێى مەرسومێك دەکات دەربارەی دراوە ئەلیکترۆنییەکان.

لە مانگی رابردوودا، حکومەتى چین بە فەرمی مامەڵەی هەموو دراوە ئەلیکترۆنییەکان قەدەغەکرد و بەنایاسایی لە قەڵەمیدان.

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، سلڤادۆر دەبێتە یەکەمین وڵات لە جیهاندا دراوی ئەلیکترۆنی بکاتە دراوی فەرمی و لەزۆر بواردا بەکاربێت.

بیتکۆین Bitcoin دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.

بەگوێرەى زانیارییە بەردەستەکان، یەکەم دراوی ژمارەییە کە بانکی نییە و بۆ ئاڵوگۆڕکردنیشی پێویستی بە بانک نییە، ساڵی ٢٠١٧ بەکارهێنەرانی لەنێوان دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بۆ پێنج هەزار و ٨٠٠ بەکارهێنەری هەبوو.

بەهای بیتکۆین ئەمساڵ لە جیهاندا بەرێژەی ٦٢٪ بەرزبووەوە و هاوکات ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ و بەرچاو بە رێژەی ٢٠٠٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.













گەلەری