سەردێڕ:

پەیامێک لەنەوەی نوێ بۆ ھێزە ئەمنییەکان

PM:01:30:09/10/2021

7556 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە دوێنێ ھەینی بەڕێوەچوو، دەنگی نەوەی نوێ سێ ھێندە زیادبووە، جوڵانەوەکە پەیامێکی "سوپاس و دەستخۆشی" بۆ ھێزە ئەمنییەکان بڵاوکردەوە.


ئەمرۆ شەممە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی بۆ ھێزە ئەمنییەکان بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، سەرجەم ھێزە ئەمنیەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی ھاتووچۆ، بە دەنگدەرەکانی تریشەوە، ئەو راستیەیان بۆ خەڵک و میللەتەکەیان دووپات کردەوە کە چەندە توڕە و بێزارن لەو ھەموو زوڵم و ناعەدالەتیەی کە پارتی و یەکێتی سەپاندویانە بەسەر خەلک و ئەوانیشدا.
پەیامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، دابەزینی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ نیوە و زیادبوونی دەنگەکانی نەوەی نوێ بۆ ٣ ھێندە، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ھێزە ئەمنیەکان وەکو چۆن سەر و ماڵ و ژیانی ھاوڵاتیان و وڵاتەکەمان دەپارێزن، ئاواش لە ساتە ھەستیارەکاندا دەنگیان دەخەنە پاڵ دەنگی زۆرینەی خەڵک و لەڕیزی حەق دەبن و دژی زوڵم و زۆرداری دەوەستنەوە.
 
دەقی پەیامەکە: 
سوپاس و دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنیەکان دەکەین بۆ ھەڵوێست وەرگرتن و دەنگنەدانیان بە دەسەڵات لە دەنگدانی تایبەتدا
سەرجەم ھێزە ئەمنیەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی ھاتووچۆ، بە دەنگدەرەکانی تریشەوە، ئەو راستیەیان بۆ خەڵک و میللەتەکەیان دووپات کردەوە کە چەندە توڕە و بێزارن لەو ھەموو زوڵم و ناعەدالەتیەی کە پارتی و یەکێتی سەپاندویانە بەسەر خەلک و ئەوانیشدا.
دابەزینی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ نیوە و زیادبوونی دەنگەکانی نەوەی نوێ بۆ ٣ ھێندە، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ھێزە ئەمنیەکان وەکو چۆن سەر و ماڵ و ژیانی ھاوڵاتیان و وڵاتەکەمان دەپارێزن، ئاواش لە ساتە ھەستیارەکاندا دەنگیان دەخەنە پاڵ دەنگی زۆرینەی خەڵک و لەڕیزی حەق دەبن و دژی زوڵم و زۆرداری دەوەستنەوە.
ئێمە وەکو جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرباری دەستخۆشی بۆیان، ھەموو ھێزە ئەمنیەکان بە برا و کەسی خۆمان و خەڵک دەزانین و بە ھەموو توانامانەوە پشتیوانیان دەکەین و داکۆکی لە ماف و موچە و قوتی خۆیان و منداڵەکانیان دەکەین.  ئەوانیش بۆ ھەموو خەڵکی کوردستانیان سەلماند کە ھێزی دوو حیزبی دەسەڵاتدار نین، بەڵکو ھێزی میللەتن. چونکە لە کۆی سەروو ٢٠٠ ھەزار کەس لە ھێزە ئەمنییەکان و دەنگدانی تایبەت، نیوە کەمتریان دەنگیان داوە بۆ دەسەڵات و نیوە زیاتریان دەنگیان بە دەسەڵات نەداوە، سەرباری ئەو ھەموو فشار و ترس و زۆرلێکردنەی کە لەسەریان بووە. 
لەکاتێکدا بە رای ئێمە ئەگەر ھەڕەشەو فشاری ڤیدیۆ تۆمارکردنی دەنگەکانیان لەسەر نەبوایە ئەوا دەنگی دەسەڵات زۆر لەوە کەمتر دەبوو.
ھاوکات داواکارین لە ھاوڵاتییانی خۆشەویست کە سبەی رۆژی ١٠/١٠ بە گڕوتینێکی زۆرەوە ھاوکێشەکە یەکلا بکەنەوە و ھەمووان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ سزادانی دەسەڵات و سەرخستنی دەنگی میللەت.
ھەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
٢٠٢١/١٠/٩














گەلەری