PM:12:35:09/10/2021
7408 جار خوێندراوەتەوە
هاوڵاتییەکی هیندی توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکات لە لێخوڕینی ماتۆرسکیلی جۆری (توک توک) و بەوەش ناوی چووە کتێبی گینسەوە.
ماڵپەری "guinnessworldrecords" بڵاویکردەوە، کەسێک بەناوی جاگاتشم ئیم کە خەڵکی ناوچەی تشیناوییە لە وڵاتی هیندستان، بەهۆی توانا و لێهاتوویی لە لێخوڕینی ماتۆڕسکیلی جۆری (توک توک) لەسەر دوو تایە بۆ ماوەیەکى زۆر، ناوى چووە کتێبى گینس.
ماڵپەڕەکە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت ئەو کەسە لە
ماوەی زیاتر لە دوو کیلۆ مەتر بە ماتۆڕسکێلێکی جۆری توک توک تەنها لەسەر دوو تایە شۆفێرى
دەکات.
ئەو ڤیدیۆیە دەنگدانەوەیەکی زۆرى لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە
و بینەرانێکى زۆر سەرسامى خۆیان بۆ دەربڕیوە.