سەردێڕ:

سەندیکاى پزیشکانى عێراق چاودێری نرخی دەرمان لە دەرمانخانەکان دەکات

AM:11:46:09/10/2021

2796 جار خوێندراوەتەوە

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی دەرمانسازى عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەیەك بۆ جێگیرکردنی نرخی دەرمان لەرێگەی لیژنە پزیشکییەکان و چاودێریکردنی نرخەکەی.


مستەفا هیتی، نەقیبی سەندیکای پزیشکانی دەرمانسازى عێراق رایگەیاند، دانانی نرخی دەرمان کاری سەندیکاکەیان نییە، بەڵکو وەزارەت ئەو کارە دەکات و لەکۆی پێنج ئەندام تەنیا یەك ئەندامی ئەوان لە لیژنەی دیاریکردنی نرخدا بەشدارن.

باسی لەوەشکردووە، پێش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرنامەی جێگیرکردن و دانانی نرخییان دانابوو، بەڵام وەستێنرا و لەئێستادا جوڵەیەك هەیە بۆ دووبارە گەڕانەوە بۆ ئەو بەرنامە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرنامەکە هەموو دەرمانخانەکان دەگرێتەوە بەتایبەت بەغدای پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنە پزیشکییەکان بەدواداچوون بۆ نرخی دەرمان دەکەن و پێویستە نرخی قازانج لە ٢٥% زیاتر نەبێت.













گەلەری