سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە و تمەن دابەزی

AM:10:34:09/10/2021

11048 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٨ ھەزار و ٤٥٠ مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بە بەرزی مایەوەو ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ١٦٠ ملیۆن دۆلار کەمکردەوە، ئەمەش خواستی لەسەر دۆلار زیادکرد گەرچی لە کۆتایی ھەفتەدا بڕەکەی ٢٠٨ ملیۆن و ٨١٨ ھەزار و ٨٠٠ دۆلار زیادکردو بە نرخی ١٤٦٠ دیناری عێراقی خستە بازاڕەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار دینار.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٠ ھەزار تمەن.












گەلەری