روانگەی بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای خوزستانی ئێرانیدا و لە پارێزگای میسان هەستی پێکراوە.
ئەمڕۆ شەممە، روانگەکانی بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای میسان هەست بەڕوودانی بومەلەرزەیەک کراوە و بنکەکەیان تۆماری کردووە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، بومەلەرزەکە کاتژمێر ٢ و ١٦ خولەک و ٢٥ چرکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە
پارێزگای خوزستانی ئێران و دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە پارێزگای میسانی عێراق و بەگوڕی پێنج
پلە بەپێوەری رێختەر روویداوە.
راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، بە گوێرەی هەندێ شایەتحاڵ لە پارێزگای
میسان بەتەواوەتی هەست بە بومەلەرزەکە کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا هیچ رونکردنەوەیەک و وردەکارییەک لە بارەی
زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرا نەکراوە.
کـ ، ئـ