سەردێڕ:

بانگەشەى هەڵبژاردن راگیرا

AM:08:20:09/10/2021

4548 جار خوێندراوەتەوە

لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممەوە بانگەشەى لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راگیرا و سبەینێ یەکشەممە دەنگدانى گشتى بەڕێوەدەچێت.


ئەمڕۆ شەممە، بانگەشەى لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راگیرا و لەمڕۆوە رێگە نادرێت بە پارتە سیاسیى و هاوپەیمانێتییەکان کە بانگەشە بۆ کاندیدەکانیان بکەن.

لە هەڵبژاردنەکەدا کاندیدەکان کێبەڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانى ٣٢٩ کورسى پەرلەمانى عێراق کە لەو رێژەیە ٨٣ کورسى بەگوێرەى سیستمى کۆتا بۆ کاندیدانى ژنە و نۆ کورسى تریش بۆ پێکهاتەکانى مەسیحى و شەبەک و سائیبە و ئێزیدى و کوردى فەیلییە.

دوێنێ هەینى دەنگدانى تایبەت بەڕێوەچوو و لەکۆتایى پڕۆسەکەشدا کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند "رێژەى بەشداریکردن لە دەنگدانى تایبەت بریتى بووە لە ٦٩% و لە یەک ملیۆن و سەدونەوت و شەش هەزار و پێنجسەد و بیست و چوار دەنگدەر، هەشتسەد و بیست و یەک هەزار و هەشتسەد دەنگدەر بەشدارییان کردووە.













گەلەری