سەردێڕ:

یەکێتى ئەوروپا کۆتوبەندی گەشتکردنى لەسەر ١٦ وڵاتی دیکە هەڵگرت

PM:11:53:08/10/2021

9448 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتى ئەوروپا کۆتوبەندەکانى تایبەت بە گەشتکردنى لەسەر ١٦ وڵاتى دیکە هەڵگرت کە لە نێویاندا شەش وڵاتى عەرەبی هەن، بڕیارەکەش لە ٨ی ئەم مانگەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.


یەکێتى ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، دواى پێداچوونەوە بە رێکارەکانى هەڵگرتنی کۆتوبەندی کاتی گەشتکردن بۆ وڵاتانى ئەندام، بەشێوەى پلەبەندی یەکێتییەکە بڕیاریداوە کۆتوبەندەکانی گەشتکردن لەسەر چەند وڵاتێکی دیکە هەڵبگرێت.

باسی لەوەشکراوە، ئەو وڵاتە عەرەبییانەى کە کۆتوبەندەکانیان لەسەر هەڵگیراوە پێکدێن لە قەتەر، سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، ئوردن و کوەیت، لەگەڵ ١٠ وڵاتی دیکە کە چین و ئوستورالیا و ئۆکرانیای تێدایە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر وڵاتێک لە یەکێتییەکە خۆی سەربەستە لە هەڵگرتنی کۆتوبەندەکان بۆ گەشتیارانى ئەو وڵاتانەى کە ناویان لەو لیستەدا نەهاتووە.

ئەوەش دواى ئەوە دێت، کە یەکێتى ئەوروپا بڕیاریداوە هەر دوو هەفتە جارێک پێداچوونەوەى بە رێکارەکانى هەڵگرتنی کۆتوبەندی کاتی وڵاتەکان بۆ گەشتکردن بۆ وڵاتانى ئەوروپی بکات.













گەلەری