خزمەتگوزارى ئينستاگرام لە جیهاندا بەهۆى بوونى کێشەیەکەوە لەکارکەوت و لەلاى بەکارهێنەرانى لە ئێستادا کار ناکات.
کۆمپانیاى ئينستاگرام رایگەیاند "بەهۆى بوونى کێشەیەکەوە خزمەتگوزارییەکانى ئينستاگرام لەکارکەوتووە و لە ئێستادا لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکەن".
هاوکات بەگوێرەى بەشێک لە میدیا جیهانییەکان جگە لە ئينستاگرام، فەیسبووکیش لە چەند ناوچەیەکى جیهان راوەستاوە و کار ناکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی
داوندیتێکتەر، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاتژمێر ٧ و ٣٠
خولەک بە کاتی بەریتانیا ٣٦ هەزار راپۆرتی ئاراستەکراوە لەبارەی لەکارکەوتنی ئينستاگرام.
نزیکەی ٢٣٪ راپۆرتەکان
دەریانخستووە کە کێشەکە لە بەشی خزمەتگوزارییەکانی ئينستاگرامدایە.
هەروەها ماڵپەڕی داوندیتێکتەر ئاماژەى بەوە کرد "٨٠٠ بەکارهێنەرى
فەیسبوک و ماسنجەر ماڵپەرەکەیان ئاگادارکردۆتەوە کە کێشە لەو دوو خزمەتگوزارییە
هەیە و فەیسبووکیش راگەیەندراوێکى بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەى بەوە کردووە کە ئاگادارى
کێشەکەن و داواى لێبوردنیان لە بەشداربووان کردووە وبەڵێنیانداوە لە نزیکترین
کاتدا چارەسەرى بکەن".
لەکارکەوتنەکەى ئينستاگرام و فەیسبووک لە کاتێکدایە کە پێشتر لە کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەی
٤ی تشرینی یەکەم بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیهانییەکان (فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام)لەکارکەوتن.
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک،
تۆڕێکی کۆمەڵایەتیییە و لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤دا لەلایەن مارک زوکەبێرگ و دیمی لینەوە
دامەزراوە سەرمایەی کۆمپانیاکە بە ٨٥ ملیار و ٩٦ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، نزیکی
دوو ملیار و ٨٩ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.