سەردێڕ:

تەندروستی هەرێم جارێکی دیکە هۆشداری دەدات

AM:10:58:19/07/2021

11176 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.


وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەیەکی زۆری گیان لەدەستدان و بۆ یەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەهۆی هەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە."

درەنگانێکی شەوی رابردوو، ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادیكردووە و ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێت لە داهاتوودا"، وتبووشی، پێشنیازەکانمان داوە بە لایەنی پەیوەندیدار بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە دوێنێدا هەزار و ٤٥٦ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێش، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی دۆخی کۆرۆنا دوو بژاردەی خستبووەڕوو، کە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی و سنوردار بوون و ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.













گەلەری