ئەنجومەنى دەرچووانى دانەمەزراو راگەیەندراوێکى لەبارەى هەڵبژاردنى رۆژى یەکشەممە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان دەنگ بە پارتى و یەکێتى و هاوپەیمانەکانیان نادەن.
لە راگەیەندراوێکى ئەنجومەنەکەدا کە ئاراستەى سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراو، خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی، وانەبێژەکانی پەروەردە، یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کراوە دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان بە بەرپرسیارى خراپى حاڵ و گوزەران و ژیانیان دەزانن.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە ئەو "دەسەڵاتە دز و جەلاد و
خوێنڕێژە"سی ساڵە بە زبری هێز و لەسەر حسابی پارەی دزراوی ئێمە و هەموو چینەکانی
کۆمەڵگا بە جەلادی درێژە بە دەسەڵاتەکەی دەدات و ئازادیمان بەرتەسک و مافەکانیشمان زیاتر ژێر پێی دەخات و بە پارە
و سامانی وڵات و هاونیشتیمانیان کۆیلە و بندیوار و شەق وەشێن و پیاوکوژ دەخاتەوە".
ئەوەش روونکراوەتەوە "لە سایەی ئەم حوکمە خۆسەپێنە هیچ ئاسۆیەک بەدی ناکرێ بۆ باشکردنی بارودخمان بگرە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی
دەرچوان زیاتر و بارودۆخی ئابووری و کار و گوزەران بەرەو هەڵدێر و داپوکانی زیاتر
دەڕوات" .
ئەنجومەنەکە
ئێستا بەکاتێکى گونجاو دەزانێت بۆ ئەوەى هەڵوێستى خۆیان هەبێت و سنورێک دابنێن بۆ
ئەم ستەم و نادادیە و ڕێگر بن لەوەی ڕێژەی دەنگەکانی جووت حیزبەکە زۆر زیاتر بێت لەوەی
هەیە.
وەک ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو داوا لە هەموو دەرچوان دەکەن دەنگ
بە پارتى و یەکێتى و هاوپەیمانەکانیان نەدەن و دەنگ بەو حیزب و لایەن و کاندیدە سەربەخۆیانە
بدەن کە ئۆپۆزسیۆنن و دژی دەسەڵات وەستاونەتەوە و بەشێک لە ئەندامەکانیان داکۆکیکاری
مافی خوراومان بوونە و میدیا و سۆشیالەکانیشیان گەیەنەری دەنگ و ڕەنگی ناڕەزایەتیمان
بوونە.