سەردێڕ:

کازمی سەرکەوتنی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند

PM:07:13:08/10/2021

5892 جار خوێندراوەتەوە

پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تایبەت لە ئەمڕۆدا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند، یەکەم هەنگاوی گەلی عێراق بۆ گۆڕانکاری سەرکەوتوو بوو، دەشڵێت، "هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتووانە دەنگیاندا."


سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، حکومەت بەهەموو شێوەیەک خۆی پاراستووە لەوەی دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکان یان لایەنداری بۆ لایەنێک هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا کازمى جەختى کردەوە "پێداگری دەکەین لەسەر ئەوەی دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پاک و شەفاف و بێگەردبێت".

لەبارەی ئامانجی هەنگاوەکانی حکومەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەوە کازمى وتی، "ئامانجمان بەدەستهێنانی ویستی دەنگدەرە و ئیرادەیانە و خودی خۆم سەرپەرشتی ئەمنییەت و پاراستنی دەکەم".

دەشڵێت، ئەوپەڕی توانا و هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لەپێناو تێپەڕاندنی تەنگژەکان و کێشەکان.

لە درێژەی وتارەکەید، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەشدا، "عێراق گۆڕەپانى هیچ کەس نییە و لەسەرو هەموو شتێکەوەیە، هەربۆیە بەرژەوەندی عێراقمان لەسەرو هەموو شتیکەوە داناوە".

لەبارەی ئەگەری روودانی هەر پێشێلکارییەکەوە لە هەڵبژاردنەکەدا رووبدات رایگەیاند، لەبەرامبەر هیچ پێشێلکارییەکدا بێدەنگ نابن و لێبوردەنابن. وتیشی، "بێدەنگیمان لە لاوازیمانەو نەبووە، بەڵکو لە پێناو بەرژەوندی عێراق بووە".

لە سەرانسەری عێراقدا یەک ملیۆن و ٧٥ ھەزار و ٧٢٧ کەس لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا مافی بەشداریکردنیان هەبوو، ١٢٠ ھەزار و ١٢٦ ئاوارەش مافی دەنگدانیان هەبوو، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

 


 


 













گەلەری