سەردێڕ:

PM:01:56:10/07/2021

1612 جار خوێندراوەتەوە

سعوديە رۆژى يەكشەممەى وەكو يەكەم رۆژى مانگى حەج و ٢٠ تەمموزيشی بە يەكەم رۆژى جەژن دياريكرد.


سعوديە رۆژى يەكشەممەى وەكو يەكەم رۆژى مانگى حەج و ٢٠ تەمموزيشی بە يەكەم رۆژى جەژن دياريكرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی سعودیە، دادگای باڵای سعودیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رۆژی شەممەی وەکو تەواوکەری مانگی (ذي القعدة) دیاریکردووە و بەمشێوەیە رۆژی دووشەممە ١٩ی تەمموز، دەکاتە رۆژی راوەستان لە چیای عەرەفە.

راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بەھۆی نەبینی مانگەوە رۆژی یەکشەمە دەکاتە یەکەم رۆژی مانگى حەج و ٢٠ تەمموزيش دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سعودیە، بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک، بەھۆی رێکارەکانی پاراستن لە کۆرۆنا، رێگە بە ژمارەیەکی دیاریکراوی خوازیارانی حەج کە ئەمساڵ دەگاتە تەنھا ٦٠ ھەزار کەس دەدات مەراسیمەکانی فەریزەی حەج ئەدا بکەن و مەرجی داناوە، کە دەبێت لە ناوخۆی سودیەدا دانیشتوو بن و ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێنابێت.













گەلەری