سەردێڕ:

دڵنیاییەک لە کۆمسیۆنەوە لەبارەى ئامێرەکانى دەنگدان

PM:05:27:08/10/2021

5648 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکردنى هیچ کێشەیەکى تەکنکیى لە ئامێرەکانى دەنگدان راگەیاند.


نبراس ئەبو سودە، یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى عیراقییەى راگەیاند "هیچ کێشەیەکى تەکنیکیمان لە ئامێرى دەنگدان تۆمار نەکردووە".

وتیشى "قەدەغەکردنى بردنە ژورەوەى کامێرا بۆ ناو بنکەکانى دەنگدان بۆ پاراستنى پڕۆسەى دەنگدان بوو".

نبراس هۆشدارى ئەوەشیدا کە دزەکردنى هەر ئەنجامێکى هەڵبژاردنەکە وەک تاوان تەماشا دەکرێت و بەگوێرەى یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.

لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی تایبەتی ھێزەکانی ناوخۆ، ئاسایش و ئاوارەکان و بەندییەکان و بەشێک لە نەخۆشخانەکان کرانەوە و پڕۆسەکە تا شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.













گەلەری