PM:05:10:08/10/2021
1424 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی یۆنامی رایگەیاند، پێویستە هەمووان بە متمانەوە و بە دڵی خۆیان دەنگ بدەن و دەبێت هەموو لایەکیش رێز لە بڕیاری عێراقییەکان بگرن، هاوکات، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بنکەکانی دەنگدان
لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تایبەتدا، جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی بنکەی دەنگدانی کەمپی ئاوارەکانی کرد لە شێخان لە پارێزگای دهۆک و رایگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان خوازیارە هەڵبژاردنێکی جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی دیکە بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بنکەکانی دەنگدان و ئامانجیانە
ئاگاداربن لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
هاوکات، رێکخراوی
یۆنامی لە عێراق داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن کە رێز لە ئازادی هەموو عیراقییەکان
بگرن لە دەنگدانیان بۆ ئەو نوێنەرانەی کە دەنگیان پێدەدەن.
بەگوێرەی ئاماری
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە تەواوی عێراقدا، یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس لە هێزە
ئەمنییەکان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا دەکەن، لە هەرێمی کوردستانیش ٢٢٥هەزار
و ٨٢٩ کەس مافى دەنگدانى تایبەتیان هەیە.