PM:04:54:08/10/2021
3440 جار خوێندراوەتەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیای بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی هێزە کوردییەکان لە سوریا.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و مەترسی خستنەسەر خەڵکی مەدەنی و هەڕەشەکردن لە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە، سزاکانی سەر تورکیا بۆ ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
رۆژی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بە فەرمانێکی جێبەجێکاری
چەند سزایەکی بەسەر تورکیادا سەپاند بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا
دژی هێزە کوردییەکان، سزاکان ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی تورکیا دەگرێتەوە، کە وەزیرەکانی
بەرگری و وزەی تورکیاشی تێدایە.