سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە سعودیە بەهۆی لافاوەوە مۆزەخانەیەک ژێرئاو کەوت

AM:10:03:19/07/2021

12780 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو لێزمە بارانەی لە سعودیە باریوە لە شاری ئەفلاج یەکێک لە مۆزەخانە شوێنەوارییەکان لە ناوچەی بەدیع داڕما و سێ هەزار پارچەی شوێنەواریی ژێرئاو کەوتن.


ئیبراهیم دەماعین خاوەنی مۆزەخانەکە رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە سێ هەزار پارچەی شوێنەواریی ژێر ئاوکەوتوون، وتیشی، ماوەی ٢٠ ساڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئەو پارچانەبووە کە بەشێک بوون لە شوناسی ناوچەکەی.

لەوبارەیەوە، رۆژنامەی سەبەقی سعودیە بڵاویکردەوە، مۆزخانەکە چەندین پارچەی شوێنەواریی گرانبەها و گرنگی تێدابووە کە هەڵگری مۆرکی ناوچەکە و شێوازی ژیانی هەڵگرتبوو، شوێنێک بووە بەردەوام گەشتیارانی ناوەوە و دەرەوەی شارەکە سەردانیان کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مه‌هدی وه‌لیپور سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فریاگوزاری و هاوكاری مانگی سوری ئێران رايگه‌یاند‌، به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ی کە ماوه‌ی چوار رۆژە ناوه‌ڕاستی باكوری رۆژئاوا و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌، لافاو له‌ پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، ئه‌لبۆرز، كرمان، فارس، سێستان و به‌لۆچستان، سیمنان، مازه‌نده‌ران، هورموزگان رووی داوه، ‌پێنج كه‌س كه‌ گیریان خواردبوو گیانیان لەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌یش به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌بروسكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی دوو كه‌سی دیكه‌.

ماوەی چەند رۆژێکە لە ئەڵمانیا بەهۆی لافاوەوە ١٨٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە باشوری شاری کۆڵن بوون، هاوکات ئاستی ئاو لە زۆربەی ناوچەکان هێشتا زۆر بەرزە و خانووەکان بەردەوام دەڕوخێن.








گەلەری