سەردێڕ:

چین خۆڵی لەسەر مانگەوە هێناوەتەوە بۆسەر زەوی

PM:12:37:08/10/2021

7088 جار خوێندراوەتەوە

کەشتییەکی ئاسمانی چین، بەناوی "Çang´ı-5" نموونەی لە چەند تاوێرێکی سەر مانگ وەرگرتووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تەمەنی نموونەکان دوو ملیار ساڵە.


بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "BBC" ئەو نموونانەی لە کانوونی یەکەمی 2020دا لە خۆڵ و بەردی سەر مانگ وەرگیراون تەمەنیان لەوە کەمتر بووە کە پێشبینی دەکرا.

زاناکان ئەو نموونانەیان لەو بەشەی مانگ وەرگرتووە کە روو بە زەوییە و دەرکەوتووە تەمەنیان دوو ملیار ساڵە و لە شلەی تواوەی ناو گڕکان دروست بوون.

زاناکان پێیان وایە کە هەبوونی گڕکان پێویستی بەوەیە کە لەو شوێنەی مانگدا سەرچاوەیەکی بەهێزی گەرمی هەبووبێت.

وردەکاریی لێکۆڵەینەوەکەش لە گۆڤاری"Science"دا بڵاو کراوەتەوە.

کەشتییە ئاسمانییەکەی چین لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرابوو و لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا گەڕابووەوە بۆ سەر زەوی.













گەلەری