کەشناسی عێراق لەبارەی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ پێشبینیەکانی خستەڕوو و تیایدا هاتووە، بارانبارین تاوەکو مانگی کانوونی یەکەم مامناوەند دەبێت و لە مانگی کانوونی دووەم و شوباتدا باران بەخوڕ زۆرتر دەبارێت.
عامر جەباری، بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان توێژینەوەیەکی مژدە ئامێزی لەبارەی بارانبارینەوە بە ئامادەبوونی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و پلاندانان و خوێندنی باڵا و یەکەی بەرگری شارستانی خستووەتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشداوە،
بارانبارین تاوەکو کۆتایی مانگی کانووی یەکەم مامناوەند دەبێت و لە مانگی کانوونی
دووەم و شوباتدا زیاتر بەخوڕ باراندەبارێت.
باسی لەوەشکردووە،
نمەباران زیاتر لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەبێت و لە مانگەکانی دواتردا بارانی
مامناوەند زیاتر دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
بڕ و کاتی باران زیاتر پشت بە گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا دەبەستێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، پاییز و زستانی ساڵی رابردوودا بڕی بارانبارین لە چاو ساڵانی رابردوودا
کەمتر بوو و ئەمساڵیش لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمدا وشەکساڵی راگەیاندرا.