AM:11:32:08/10/2021
9708 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوکەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای شارۆچکەی تازە لە پارێزگای کەرکوک، ٢٦ کەس برینداربوون و سێ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئێن ئار تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسنوری شارۆچکەی تازەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێک، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون. سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوکەوە دەڵێت، ژمارەی بریندارەکان ٣٥ کەسە.
ئەم ئاماری بریندارانە هێشتا ئاماری سەرەتایین و روون نەبووەتەوە بە تەواوی ژمارەی بریندارەکان چەندە، بەڵام ئەوەیان روونە کە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش،
سەرنشینەکانی پاسەکە سەر بە هێزە ئەمنییەکان بوون و کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی بوون.
دیار محەممەد - کەرکوک