AM:08:48:08/10/2021
3320 جار خوێندراوەتەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەبەشداری یەک ملیۆن و ٥٧ هەزار و ٧٢٧ کەس لە هێزە سەربازییەکانی عێڕاق و ٢٢٥ هەزار و ٨٢٩ کەسیش لە هەرێمی کوردستان بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا دەکەن.
بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە تەواوی عێراقدا، یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس لە هێزە ئەمنییەکان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا دەکەن، لە هەرێمی کوردستانیش ٢٢٥هەزار و ٨٢٩ کەس مافى دەنگدانى تایبەتیان هەیە و لەو رێژەیەش، ٩٠ هەزار و ٥٤ دەنگدەر لە پارێزگای هەولێر، ٨٤ هەزار و ٧٧٥ دەنگدەر پارێزگای سلێمانی و ٥١ هەزار دەنگدەریش لەپارێزگای دهۆک وەک ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا دەکەن.
هەولێر
سلێمانی
کەرکوك
لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دەنگدانی تایبەت لە ٥٩٥ بنکەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و ئەو ژمارەیەش، دوو هەزار و ٥٨٤ وێستگەی دەنگدان لەخۆی دەگرێت. لە هەرێمی کوردستانیش، دەنگدانی تایبەت لە ١٢٢ بنکەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و لەو رێژەیەش، ٥٢ هەولێر، ٤١ سلێمانی و ٢٩ بنکەش لە دهۆک.
هەڵەبجە
بەغدا
رانیە
کۆیە