سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:08:07:08/10/2021

5184 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٨٢ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ، نرخی یەک بەرمیل نەوت زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٩ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەھای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

ھاوکات، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عیراقییە ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ھەناردەی زیاتری نەوتی عێراق کرد بە ڕێژەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی مانگانە و وتیشی "ھەوڵێکی نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ ھێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار."













گەلەری