سەردێڕ:

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستیان بە کشانەوە کرد

PM:10:02:07/10/2021

8292 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سەرۆکی هێزەچەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا پێیان راگەیاندوون دەستیان بە کشانەوە لە وڵاتدا کردووە و تاوەکو کۆتایی ساڵ هیچ سەربازێکی شەڕکەر نامێنێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی سەرۆکی هێزەچەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا پێیان راگەیاندوون دەست بە کشانەوەی لە وڵاتدا دەکەن، ئاماژەی بەوەشداوە، کشانەوەکە بەپێی پلانی سەرۆکایەتی هێزە هاوبەشەکان و هاوپەیمانان دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری و راهێنانن و پڕچەککردن دوای کشانەوەکە بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەند راوێژکارێك لە بنکەی هێزە عێراقیەکاندا دەمێننەوە و ئەرکی پاراستیان لەسەر ئەو بنکانەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا، بەغدا و واشنتۆن لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیجیدا رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزە شەڕەکانی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ساڵ.








گەلەری