سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە

PM:09:32:07/10/2021

9960 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وەزارەتی كارەبای هەرێم، لە رۆژی هەینییەوە تا رۆژی دووشەممە کارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان دابین دەکەن.


وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، "لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان و بنكەكانی دەنگدان و ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن، تەواویی تواناكانی دەخاتەگەڕ بۆ دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام لە رۆژی هەینی تا رۆژی دووشەممە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو نەبچڕانی كارەبا و سەلامەتی كارمەندانی كارەبا كاركردن لە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لەو ماوەیەدا رادەگیرێت.

ساڵانە، لەکاتی وەرزەکانی سەرما و گەرمادا، بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو دەڕوات، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزەکانی پایز و بەهاردا بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان کار بە ئامێرەکانی فێنککەرەوە و گەرمکەرەوە ناکەن ئاستی کارەباکە گۆڕانکاری تیادا دەکرێت و تاڕادەیەک باشتر دەبێت.

هاوکات، بە تێپەڕبوونی چەندین کابینەی حکومەتی هەرێم و پاش چەندین بەڵێن بۆ چاککردنی، هێشتا پرۆسەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییانی هەرێم لەئاست داواکارییەکانیاندا نییە.













گەلەری