حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هەر ئەمڕۆ، ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا،
لە دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی
داهاتوو پشووی فەرمی بێت.
بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە
لەسەرانسەری عێراق ئەنجامبدرێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەش جەخت لە بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.
هەفتەی رابردوو، تایبەت بە رێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی
هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیش، وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند بڕیارێکی دەکرد
و تیایدا، تەواوی دەروازەی هاتوچۆی پارێزگاکان و دەروازە سنورییەکان دادەخرێن.