سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە گومرگی هەرێمەوە بۆ هاوڵاتییان

PM:06:31:07/10/2021

20716 جار خوێندراوەتەوە

گومرگی هەرێم بڕیاریدا، دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان لە کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە تا کاتژمێر ٦ی بەیانی رۆژی دووشەممە دابخرێن، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە.


ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لە نوسراوێکدا باسی لەوەکردووە، "ئاگادارتان دەکەین کە سەرجەم دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان لە کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە تا کاتژمێر ٦ی بەیانی رۆژی دووشەممە بۆ جوڵە گەشتیاری و بازرگانییەکان دادەخرێن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنی دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقەوەیە.

بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەرانسەری عێراق ئەنجامبدرێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەش جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.

هەفتەی رابردوو، تایبەت بە رێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیش، وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند بڕیارێکی دەکرد و تیایدا، تەواوی دەروازەی هاتوچۆی پارێزگاکان و دەروازە سنورییەکان دادەخرێن.













گەلەری