سەردێڕ:

گۆگڵ تایبەتمەندییەکی تایبەت بە شۆفێرانی تەکسی بەرهەمدەهێنێت

PM:06:10:07/10/2021

4968 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای گۆگل تایبەتمەندییەکی نوێی راگەیاند کە کار لەسەر توانایەکی دروستکراوی زیرەک دەکات بۆ ئەوەی شۆفێرانی تەکسی لەسەر شەقامەکان کەمترین بەنزین بەکاربهێنن.


ماڵپەڕی نیکسێت وەیب بڵاویکردەوە، ئەو تایبەتمەندیە نوێیەی گۆگڵ هاوکاری ژینگە دەکات کە لەسەر نەخشەی ماپی گۆگڵە بۆ ئەوەی کەمترین رێژەی کاربۆن لە ئۆتۆمبێلدا بەکاربهێنرێت. ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی کۆمپانیای گۆگڵ، ئاڕاستەو و رێڕەوی رێگا و بانەکان لەکاتی دروستبوونی قەڕەباڵغیدا ئاسانتر دەکات بۆ ئەوەی کەمترین بڕی بەنزین بەکاربهێنرێت.

ئەو ماڵپەرە ئاماژەشی بەوەداوە بێجگە لە کارئاسانی و دەربازبوون لە قەڕەباڵغی و کەمی بەکارهێنانی بەنزین، یاریدەدریش دەبێت بۆ پاراستنی ژینگە و کەم سوتان وبڵاوبوونەوەی ماددەی کاربۆن.

تایبەتمەندییەکە بە جۆرێک کاردەکات، کە لەرێگای ئەو بەرنامەیەوە بڕی تێچوونی بەنزین لەهەر رێگایەکدا ئاشکرا بکات، ئیتر بەوەش شۆفێر ئازاد دەبێت لەهەڵبژاردنی هەر ڕێڕەوێک کە دەیەوێت، بەوەش بڕی کەمتری بەنزین بەکاردێت و کە بڕی کەمتری بەنزین بەکارهات گاز و ماددەی کیمیایی کەمتر دەچێتە هەواوە.

الميزة الجديدة تساعد على توفير استهلاك الوقود












گەلەری