سەردێڕ:

یەکەم کەس بە ڤایرۆسێکی دیکە لە چین گیانی لەدەستدا

AM:08:46:19/07/2021

9996 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز بڵاویکردەوە، یەکەم کەس بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی مەیمونەوە لە چین گیانی لەدەستدا، کە پزیشکێکی ڤێرتێرنەرییە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، پزیشکەکە تەمەنی ٥٣ ساڵ بووە و لە دامەزراوەی توێژینەوەی تایبەت بە ئاژەڵاندا کاری لەسەر نیشانەکانی رشانەوە و بێهێزبوون کردووە، لە سەرەتاکانی مانگی ئازاری ئەمساڵدا کاری لەسەر دوو مەیموون کردووە کە بەهۆی نەخۆشییەوە مردوون.

رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پزیشکە ڤێرتێرنەرییە داوای چارەسەری لە چەند نەخۆشخانەیەک کردووە و سەرئەنجامیش لە رۆژی ٢٧ی ئایاری ئەمساڵ گیانی لەدەستداوە و بەوەش بووەتە یەکەم کەس بەهۆی ڤایرۆسی مەیمونەوە گیانی لەدەستدابێت و ڤایرۆسەکەش بە "ڤایرۆسی مەیمون بی" دەناسرێت.

لەبارەی مێژووی سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسەوە، رۆژنامەکە دەڵێت، مێژووی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە بۆ ساڵی ١٩٣٢ دەگەڕێتەوە، کە لە نێوان بەریەککەوتنی راستەوخۆی مرۆڤ و دەرهاویشتەکانی لەشی مرۆڤەوە دەگوازرێتەوە.

سەرباری ئەمانەش، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، تا ئێستا تەنها ٥٠ حاڵەتی توشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە و گیان لەدەستدانی ئەو پزیشکە چینییەش، دەبێتە یەکەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا، پاش ماوەیەکی کەمیش ڤایرۆسەکە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە، تا ئێستاش لە سەرانسەری جیهاندا، ١٩٠ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ٣٨٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، چوار ملیۆن و ١٠٢ هەزار و ١٦٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٧٣ ملیۆن و٩٦٢ هەزار و ٦٥٠ کەسیش لەڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا زۆرینەی وڵاتان هەڵمەتی دابەشکردنی ڤاکسینیان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە دەستپێکردووە.













گەلەری