سەردێڕ:

هاتوچۆ لە دەروازەیەکی سنوری هەرێمی کوردستاندا دەوەستێنرێت

PM:05:06:07/10/2021

6128 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڕیاریدا، لە کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە تا کاتژمێر ٦ی بەیانی رۆژی دووشەمە هاتوچۆ لە دەروازەکەیاندا دەوەستێت.


دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، "گەشتیاران و بازرگانان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە لە کاتژمێر (٩)ی شەوی شەممە تا کاتژمێر (٦)ی بەیانی رۆژی دووشەمە هەموو جموجوڵێکی هاتن ــ رۆشتنی دەوەستێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە سەرجەم هاوڵاتییان و خاوەنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکان و گەشتیاران و بازرگانان ئاگاداربن کە لەو کاتەدا لە دەروازەکەدا هاتوچۆ ناکرێت.

بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەرانسەری عێراق ئەنجامبدرێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەش جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.

هەفتەی رابردوو، تایبەت بە رێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیش، وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند بڕیارێکی دەکرد و تیایدا، تەواوی دەروازەی هاتوچۆی پارێزگاکان و دەروازە سنورییەکان دادەخرێن.













گەلەری