سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە

PM:04:41:07/10/2021

7888 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە و بەپێی راپۆرتێکیش لە سێ ساڵدا پەرلەمانی عێراق ١٤٩ جار کۆبووەتەوە و ٩٢ یاسای پەسەند کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە، ئەوەش بەر لەوەی ماوەی یاسایی خۆی تەواو بکات، لەگەڵ هەڵوەشانەوەشیدا کۆتایی بە ئەندامێتی ئەندامەکانی پەرلەمان هات و کارەکانیان کۆتاییهات.

هاوکات، روانگەی پەرلەمانی عێراق لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، پەرلەمانی عێراق لە خولی چوارەمدا کە ماوەی سێ ساڵ بوو، ١٤٩ جار کۆبووەتەوە و ٩٢ یاسای پەسەند کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو سێ ساڵەدا ٥٧ پەرلەمانتار نە بە قسەکردن و نە بە گفتوگۆ هیچ بەشدارییەکیان نەکردووە، کە ١٣ پەرلەمانتاریان نوێنەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.













گەلەری