دزەپێکردنی زانیارییە تەکنەلۆجییەکانی پەیوەست بە مۆبایلی سامسۆنگ لە جۆری گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا لەبارەی دیزاین و شاشە و کامێرای سیڵفی و تواناکەیی و بارگاویکردنەکەى پێش ئەوەی بخرێتە بازاڕاوە، بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان، دیزاینی گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا نزیک دەبێت لە دیزاینی گالاکسی نۆتەوە و پێنوسێکیشی لەگەڵدا دەبێت.
زانیارییە دزەپێکراوەکان لەبارەی کامێرای سێڵفییەوە ئاماژەیان بەوەداوە،
چەند تایبەتمەندێتییەکی بەهێزی هەیە کە تایبەتە بە شەیدایانی چرکاندنی سێڵفی.
بەگوێرەی ماڵپەڕی زا ڤێرجی تایبەت بە هەواڵی تەکنەلۆجیا، مۆبایلی سامسۆنگ،
گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا، توانای کامێراکەی بە توانایى ١٠٨ و ١١٠ و ١١٢ مێگاپێکسڵ دەبێت.
لەبارەی پاتری بارگاویکردنەکەیەوە، ماڵپەڕی جی ئێس ئێم ئارینا ئاماژەی
بە زانیاری دزەپێکراوکردووە مۆبایلەکە دەتوانرێت پاترییەکی بخرێتە سەر کە بەتوانای
پێنج هەزار میللی ئەمپێر لە کاتژمێریکدا بارگاوی بکرێت.
هەروەها، بەگوێرەی زانیارییە دزە پێکراوەکانی ماڵپەڕی ئۆن لێکس دیجیت،
شاشەی مۆبایلەکە لاربووەتەوە کە ٦.٨ ئینجە و دەتوانرێت بەردەوام نوێبکرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە دزە پێکراوەکان، درێژی و پانی و بەرزی مۆبایلەکە
بریتییە لە ٨.٩ × ٧٧.٩ × ١٦٣.٢ میللی مەتر.
کـ ، ئـ