سەردێڕ:

ویستی لە ئاژەڵێک نەدات بەڵام خۆی وەرگەڕا و بەھۆیەوە ١٢ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:12:18:07/10/2021

11000 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ھیندستان رایگەیاند، لە باکوری ئەو وڵاتە لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٢ کەس گیانیانلەدەستدا و ٣٢ کەسی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی ھیندستان رایگەیاند، لە ئەنجامی لادانی پاسێک لە رێڕەوەکەی و خۆکێشانی بە بارھەڵگرێکدا ١٢ کەس گیانیانلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، شۆفێری پاسەکە بەمەبەستی ئەوەی لەو ئاژەڵە نەدات کە لەسەر شەقامەکەبووە، لە رێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە.
پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکرد، رووداوەکە لەناوچەی بار ئابانکی و لە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای پارێزگای لکناو روویداوە.
باسی لەوەشکرد، ژمارەی سەرنشینەکانی ناو پاساکە ٦٠ کەس بوون و لەو ژمارەیەش ١٢ کەسیان گیانیانلەدەستداوە و ٣٢ کەسی دیکەیان برینداربوون.
لەلایەن خۆیەوە، یامونا براساد، یەکێک لە ئەفسەرەکانی پۆلیس وتی، پێشبیندەکرێت ژمارەی ئەوکەسانەی گیانیانلەدەستداوە بەرزبێتەوە، چونکە بەشێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەمەلەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی ھیندستان، ساڵانە لەو وڵاتە بەھۆی رووداوی ھاتوچۆوە زیاتر لە ١١٠ ھەزار کەس گیانلەدەستدەدەن.

کـ ، ئـ













گەلەری