AM:11:27:07/10/2021
17540 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت لە گوندی سیرجی پۆڵ لە شاری سوچی لە روسیا نزیکەی ٢٠ خێزان ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن لەئەنجامی رۆچوونی بەشێک لەزەوی گوندەکەیان کە زیانی بە خانو و ماڵەکانییان گەیاندووە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە رایانگەیاند، بارانێکی زۆر و بەخوڕ لەناوچەکە باریوە و بەهۆیەوە بەشێک لە زەویەکەی ڕۆچووە و دانیشتوانی ناوچەکەیان رزگارکردووە و لە ئەنجامی رووداوەکەش زیانی گیانی و برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە.