سەردێڕ:

بەردە تیژەکەی سعودیە چۆن لەتبووە؟

AM:11:04:07/10/2021

9320 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە زاری شارەزایەکی جیۆلۆجییەوە بڵاویکردەوە، ئەگەری هەیە بەردەکە بەهۆکاری دیاردەی بەستن و توانەوە لە رێگەی دزەکردنی ئاوەوە بە تێپەڕبوونی کات بەشێوەیەکی رێک لەتبووبێت کە بووەتە دوو بەشی یەکسانەوە.


رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەردە تیژەکەی سعودییە، کەدەکەوێتە باشوری پارێزگای تیمائەوە، وەک ئەوەی لە رێگەی بەکارهێنانی لێزەرەوە لەتکرابێت، بەشێوەیەکی یەکسان بۆ دوو بەش لەت بووە.

بەهۆی لەتبوون و دابەشبوونی بەردەکە بۆ دوو بەشی یەکسانەوە، بەشێک لە خەڵکی و شارەزایان بڕوایان وایە بونەوەرە ئاسمانییەکان پێش سێ هەزار ساڵ سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردبێت و بەردەکەیان لەت کردبێت.

سیری لویس جیۆلۆجیناس و هاوڕێی شانازی زانکۆی بریستۆڵ بە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی راگەیاندووە، زۆر بەسادەیی رووداوەکە سروشتییە.

ئاماژەی بەوەشدا، دەشکرێت بوترێت رووداوەکە بەهۆکاری دیاردەی بەستن و توانەوە روویدابێت. کاتێک ئاو بەتێپەڕبوونی کات دزەی کردووەتە ناو درزەکانی بەردەکەوە و لە ئەنجامی کشان و کرژبوونەوە بەردەکە لەتبووە.

هەروەها، بەدوریشی نەزانی لەتکردنی بەردەکە کاری مرۆڤ بێت و لە شارستانییتە کۆنەکاندا ئەنجامدرابێت.

هەروەها، رۆژنامەکە بۆچونی کەسێکی دیکەی گواستووەتەوە کە یەکێکە لە بەکارهێنەرانی Reddit ودەڵێت، "نامەوێت بڵێم ئەمە کاری بونەوەرە ئاسمانییەکانە، بەڵام دڵنیام کە کاری ئەوانیشە".

یەکێکیدیکە لە بەکارهێنەرانی Reddit دەنوسێت، "بۆچی ئەم رووداوە بدەینە پاڵ بوونەوەری بیانی؟ کێوێک بەڵگەمان لەبەردەستە کە مرۆڤەکانی پێش ئێمە زۆر پێشکەوتووبوون و تەکنەلۆجیای زۆر پێشکەوتوویان بەکارهێناوە".

بەردە تیژەکە درێژییەکەی نزیکەی هەشت مەترە و تەمەنی نزیکەی سێ هەزار ساڵە و دەکەوێتە دووری هەشت کاتژمێر لە شاری ریازی پایتەختی سعودییەوە بە ئۆتۆمبێل لە باشوری پارێزگای تیماء کە ناوەندی مانەوەی پادشای بابلی نابۆنیدۆس بووە لە ناوەڕاستی سەدەی شەشی پێش زاین.


کـ ، ئـ













گەلەری