سەردێڕ:

فازڵ میرانی:یەکێتی هەرچییەک بێت شەریکێکی سابتی ئێمەیە

AM:10:34:07/10/2021

8076 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەدیلی یەکێتی بۆ پارتی، تەنها یەکێتییە.


فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی حزبەکەی ڕاشیگەیاند، یەکێتی هەرچییەک بێت، شەریکێکی سابتی پارتییە.

 فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی نزیک لەپارتی لە باسی بانگەشەی یەکێتیی و توندبوونی وتارەکانیان بەرامبەر بەیەکتری دەڵێت: "بە مانای برینداری نا بەڵام بۆکانی گوتەنی پێی قەڵس بووین. ئێمە و یەکێتی ئەگەر برایش نەبین بمانەوێت و نەمانەوێت شەریکین و لە دوێنێ ھەرچی کردوومانە بە ھاوبەشیی کردوومانە. بەڵێ لە چاکەکان پێکەوبووین وەکو یەک و لە خراپەکان با بەشی زۆری بۆ ئێمە بێت بەڵام خۆ بەشێکیشی بەر ئەوان دەکەوێت. ناکرێت دووکەس شەریکی یەک بن و لە خراپەکان یەک کەس بەرپرسیار بێت".

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێک لەبەرپرسانی یەکێتی و پارتی لەوتارەکانیاندا ھێرش دەکەنە سەر یەکتر، بەبڕوای چاودێرانیش ئەو ھەنگاوە بەرێککەوتن دەکرێت. 
یەکێتی و پارتی لەساڵی ١٩٩٢ەوە بەھاوبەشی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانیان پێکھێناوەو بەرێککەوتنیش پۆستە باڵاکانی پشکی کوردیان دابەشکردووە. 


 













گەلەری