سەردێڕ:

پۆلیسى هەولێر: تۆمەتبارێکى داواکراومان دەستگیرکرد

AM:10:09:07/10/2021

5368 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند "بەشى پۆلیسى ناوشار توانیوویانە تۆمەتبارێکى داواکراو دەستگیر بکەن".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێکیان بەناوی (س. ی. هـ.) دەستگیر کرد".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "تۆمەتبارەکە کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی ماددە (٤٣٢) لەیاسای سزادان".

ئاماژە بەوەش کراوە "هەروەها دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و یەک یەدەگ، پەڕاوی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کرا".













گەلەری